بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، هەرچەندە لە سەرەتای هاویندا دەگوترا کە چەند یانەیەک لەوانە یانەکانی
سعودیە و یانەکانی ئەرجەنتین چالاکانە هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ ئۆتامەندی دەدەن، بەڵام
ئەو تەنیا بۆ ماوەیەکی کەم لە بەنفیکا مایەوە بۆ ئەوەی لە جامی جیهانی یانەکان یاری
بکات. ئەمڕۆ بە فەرمی ڕاگەێندرا کە ئەم ئەستێرە تەمەن 37 ساڵە گرێبەستەکەی لەگەڵ بەنفیکا
بۆ ساڵێکی دیکە درێژ دەکاتەوە.
بەنفیکا لە
وەرزی 2020-2021 گرێبەستێکی لەگەڵ ئۆتامێندی لە مانچستەر سیتی بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ
واژۆکرد. لەو کاتەوە ئۆتامێندی 230 یاری بۆ بەنفیکا ئەنجامداوە و سەرەڕای ئەوەی لە
هێڵی بەرگریدا یاریی کردووە، 15 گۆڵ و 10 ئەسیستی گوڵی تۆمارکردووە./.