جام کوردی- فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان MQ9ی دوژمنی ئەمریکی- زایۆنیستی بە سەرکەوتوویی لە لایەن سیستەمی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش لە ناوچەی گشتیی ئیسفەهان پێکراوە و خرایە خوارەوە.
بە ئەمیشەوە ژمارەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لەلایەن تۆڕی یەکگرتووی بارەگای هاوبەشی بەرگری ئاسمانی ئێرانەوە لەناوبراون، گەیشتووەتە ١٤٦ فڕۆکە.