هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو بەردەوامی هەیە، ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل دەکرێتە سەر ئەو وڵاتە.بەیانی ئەمڕۆ سوپای ئێران هێرشی کردە سەر کەشتییەکی نەوت هەڵگر لە ئیمارات. 

کۆمپانیای نەوتی کوەیت لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، "کەشتیەکی نەوتی خاوی کوەیت لە کاتی لەنگەرگرتنی لە بەندەری دوبەی لە ئیمارات، ڕاستەوخۆ لەلایەن سوپای ئێرانەوە کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا کەشتیەکە ئاگری گرتووە.

کۆمپانیای نەوتی کوەیت ئاماژەی بەوە داوە، "کەشتیەکە لە کاتی هێرشەکەدا پڕ بووە لە نەوتی خاو و هێرشەکە زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە.

ئەگەری ڕژانی نەوتێکی زۆر هەیە لە تانکەرەکانی نێو کەشتییەوە بۆ ناو ئاوی کەنداو. 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی دوبەی لە ڕاگەیەنراوێکدادەڵێت: "هێرشەکە بە درۆن ئەنجام دراوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دوبەی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن".