ڕۆژی چوارشەممە ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند" ئەزموونی ساڵی ڕابردوو سەلماندی کە واشنتۆن گرنگییەکی جددی بە دیپلۆماسی نادات و جەختی لەوە کردەوە کە " ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نییە و بەرنامەکەی بە تەواوی ئاشتیخوازانەیە".
بەشێک قسەکانی بەقایی:
• هێزە چەکدارەکانمان بۆ هەموو ئەگەر و سیناریۆکان ئامادەن
• لە ژێر هێرش و بۆردومانی چڕداین و خەڵک و هێزەکانمان هەموو هەوڵەکانیان بۆ بەرگریی لە خاک و سەروەری ئێران چڕبووەتەوە
• تێبینییەکانی خۆمان گەیاندووەتە ئەو وڵاتانە بۆ راگرتنی شەڕ هەوڵی نێوەندگیری دەدەن
• بەردەوامبوونی دۆخەکە کاریگەری قورس دەکاتە سەر ئابووری جیهان