ڕۆژی چوارشەممە ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند"  ئەزموونی ساڵی ڕابردوو سەلماندی کە واشنتۆن گرنگییەکی جددی بە دیپلۆماسی نادات و جەختی لەوە کردەوە کە " ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نییە و بەرنامەکەی بە تەواوی ئاشتیخوازانەیە".

بەشێک قسەکانی بەقایی: 

• هێزە چەکدارەکانمان بۆ هەموو ئەگەر و سیناریۆکان ئامادەن

• لە ژێر هێرش و بۆردومانی چڕداین و خەڵک و هێزەکانمان هەموو هەوڵەکانیان بۆ بەرگریی لە خاک و سەروەری ئێران چڕبووەتەوە

• تێبینییەکانی خۆمان گەیاندووەتە ئەو وڵاتانە بۆ راگرتنی شەڕ هەوڵی نێوەندگیری دەدەن

• بەردەوامبوونی دۆخەکە کاریگەری قورس دەکاتە سەر ئابووری جیهان