لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، سوپای پاسداران ئەمڕۆی وەک وادەی دەستپێکردنی هێرشەکانی بۆ سەر بنکە و نووسینگەکانی ١٨ کۆمپانیای جیهانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کۆمپانیاکانی وەک ئەپڵ، گووگڵ، مایکرۆسۆفت و تێسلا لە لیستی سووردا دانراون. تاران ئەم کۆمپانیایانە بە "هاوکار و داڕێژەری پیلانە تیرۆریستییەکان"دژی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت"هەر هێرش و تیرۆرێک لە ناوخۆی ئێران، بە وێرانکردنی بنکەی ئەم کۆمپانیایانە وەڵام دەدرێتەوە."

ئەم هەڕەشانە ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لای کارمەندانی ئەو کۆمپانیایانە لە ناوچەکە دروست کردووە، بەتایبەت کە سپای پاسداران داوای چۆڵکردنی ناوەندەکانی لێ کردوون.