جام کوردی - مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران نامەیێکی بۆ گەلی ئەمریکا نارد.

♦️♦️دەقی نامەکەی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران بۆ گەلی ئەمریکا:

🔶 ئێران هەرگیز دەستپێشخەری هیچ جەنگێک نەبووە.

🔷 داوا لەگەلی ئەمریکا دەکەم لەودیو دروشمە سیاسییەکانەوە بڕوانن و پێداچوونەوە بکەن بە ڕاستییەکانی ڕابردوو و ئێستای ئێران و ئەو خواستەی کە هەیەتی بۆ داهاتوویەک.

🔶ئێران هیچ دوژمنایەتییەکی لەگەڵ هاووڵاتیانی ئەمریکیدا نییە.

🔷​ئێمە هەرگیز دەسپێشخەریمان نەکردووە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ، بەڵکو بە توندی و ئازایانە بەرەوڕووی هەر کەسێک بووینەتەوە کە دەستدرێژی کردبێتە سەرمان.

🔶 ​نیشاندانی ئێمە وەک هەڕەشە، نە لەگەڵ مێژوودا دەگونجێت و نە لەگەڵ ڕاستییە بەرجەستەکانی ئێستادا.

🔷 داهاتوویەک کە نەک بە ڕووبەڕووبوونەوە، بەڵکو بە ڕاستی، شکۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش پێناسە بکرێت.

🔶 لە جیهانێکدا کە گێڕانەوە دژبەیەکەکان و گرژییە جیۆپۆلیتیکییە قووڵەکان دایانڕشتووە، پەیوەندی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک یەکێک لەو بابەتانە ماوەتەوە کە زۆرترین لێکتێنەگەیشتنی لەسەرە.

🔷 ئێران لە مێژووی هاوچەرخی خۆیدا، هەرگیز ڕێگەی دەستدرێژی، فراوانخوازی، کۆلۆنیالیزم (داگیرکاری) یان باڵادەستی هەڵنەبژاردووە.

🔶  ئێران هەرگیز دەستپێشخەری هیچ جەنگێک نەبووە.

🔷ئەمریکا گەورەترین ڕادەی هێز و بنکە و توانای سەربازیی خۆی لە دەوروبەری ئێران کۆکردووەتەوە.

🔶​کردەوە دوژمنکارانەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا کە لەو بنکانەوە دەستی پێکرد، نیشانی دا کە ئەو ئامادەییە سەربازییە چەندە مەترسیدارە.

🔷​ئەوەی ئێران ئەنجامی دەدات، وەڵامێکی وردە و پشت بە مافی ڕەوای خۆی بۆ بەرگریکردن لە خۆ دەبەستێت، نەک دەسپێکردنی شەڕ یان دەستدرێژی.

🔶​کشانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پەرەپێدانی گرژییەکان و ئەنجامدانی دوو دەستدرێژی لە کاتی دانوستانەکاندا، بژاردەی وێرانکەر بوون کە حکومەتی ئەمریکا گرتوونیەتە بەر.

🔷​"ئیسرائیل" هەوڵ دەدات لەرێگەی گەورەکردنی "هەڕەشەی ئێران"ەوە، سەرنجەکان لەسەر ڕەفتارەکانی بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان لابدات.