جام کوردی - مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران نامەیێکی بۆ گەلی ئەمریکا نارد.
♦️♦️دەقی نامەکەی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران بۆ گەلی ئەمریکا:
🔶 ئێران هەرگیز دەستپێشخەری هیچ جەنگێک نەبووە.
🔷 داوا لەگەلی ئەمریکا دەکەم لەودیو دروشمە سیاسییەکانەوە بڕوانن و پێداچوونەوە بکەن بە ڕاستییەکانی ڕابردوو و ئێستای ئێران و ئەو خواستەی کە هەیەتی بۆ داهاتوویەک.
🔶ئێران هیچ دوژمنایەتییەکی لەگەڵ هاووڵاتیانی ئەمریکیدا نییە.
🔷ئێمە هەرگیز دەسپێشخەریمان نەکردووە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ، بەڵکو بە توندی و ئازایانە بەرەوڕووی هەر کەسێک بووینەتەوە کە دەستدرێژی کردبێتە سەرمان.
🔶 نیشاندانی ئێمە وەک هەڕەشە، نە لەگەڵ مێژوودا دەگونجێت و نە لەگەڵ ڕاستییە بەرجەستەکانی ئێستادا.
🔷 داهاتوویەک کە نەک بە ڕووبەڕووبوونەوە، بەڵکو بە ڕاستی، شکۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش پێناسە بکرێت.
🔶 لە جیهانێکدا کە گێڕانەوە دژبەیەکەکان و گرژییە جیۆپۆلیتیکییە قووڵەکان دایانڕشتووە، پەیوەندی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک یەکێک لەو بابەتانە ماوەتەوە کە زۆرترین لێکتێنەگەیشتنی لەسەرە.
🔷 ئێران لە مێژووی هاوچەرخی خۆیدا، هەرگیز ڕێگەی دەستدرێژی، فراوانخوازی، کۆلۆنیالیزم (داگیرکاری) یان باڵادەستی هەڵنەبژاردووە.
🔶 ئێران هەرگیز دەستپێشخەری هیچ جەنگێک نەبووە.
🔷ئەمریکا گەورەترین ڕادەی هێز و بنکە و توانای سەربازیی خۆی لە دەوروبەری ئێران کۆکردووەتەوە.
🔶کردەوە دوژمنکارانەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا کە لەو بنکانەوە دەستی پێکرد، نیشانی دا کە ئەو ئامادەییە سەربازییە چەندە مەترسیدارە.
🔷ئەوەی ئێران ئەنجامی دەدات، وەڵامێکی وردە و پشت بە مافی ڕەوای خۆی بۆ بەرگریکردن لە خۆ دەبەستێت، نەک دەسپێکردنی شەڕ یان دەستدرێژی.
🔶کشانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پەرەپێدانی گرژییەکان و ئەنجامدانی دوو دەستدرێژی لە کاتی دانوستانەکاندا، بژاردەی وێرانکەر بوون کە حکومەتی ئەمریکا گرتوونیەتە بەر.
🔷"ئیسرائیل" هەوڵ دەدات لەرێگەی گەورەکردنی "هەڕەشەی ئێران"ەوە، سەرنجەکان لەسەر ڕەفتارەکانی بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان لابدات.