جام کوردی - وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، تاران بەتەواوی گەرووی هورمزی کۆنترۆڵ کردووە و ئەمریکا ناتوانێت بیکاتەوە.
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، لە ئێستادا تاران کۆنتۆڵی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکانی لە گەرووی هورمز کردووە و سەرەڕای بوونی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زەریای هیندی، ناتوانێت دۆخەکە بگۆڕێت.
زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەش کردووە، بەبێ خواستی ئێران و بەشداریی راستەوخۆی ئەو وڵاتە، زەحمەتە باس لە هەر گۆڕانکارییەکی کردەیی لە گەرووەکەدا بکرێت.