جام کوردی - فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رەتی دەکاتەوە بەرەی مقاوەمە لاواز بووبێت و دەڵێت، دوژمنی بێدەسەڵات کردووە.
عەلی عەبدوڵڵایی، فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاندووە، حزبوڵای لوبنان، ئەنساروڵای یەمەن، گرووپەکانی بەرگریی ئیسلامی لە عێراق، هاوکات لەگەڵ سەربازانی ئێران سەلماندیان کە سەرکردەکان و سوپای ئەمریکا و رژێمی زایۆنی لە ئاستیاندا دەستەوەستان و بەگوتەی خۆی، هیچ رێگەیەکیان نییە جگە لە خۆبەدەستەوەدان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دوژمن وای دەزانی بەرەی مقاوەمە لاوازە، بەڵام بەهەڵەداچوون و ئەم بەرەیە دوژمنی(ئەمریکا-ئیسرائیل) بێدەسەڵات کردووە.