جام کوردی - فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رەتی دەکاتەوە بەرەی مقاوەمە لاواز بووبێت و دەڵێت، دوژمنی بێدەسەڵات کردووە.

عەلی عەبدوڵڵایی، فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاندووە، حزبوڵای لوبنان، ئەنساروڵای یەمەن،  گرووپەکانی بەرگریی ئیسلامی لە عێراق، هاوکات لەگەڵ سەربازانی ئێران سەلماندیان کە سەرکردەکان و سوپای ئەمریکا و  رژێمی زایۆنی لە ئاستیاندا دەستەوەستان و بەگوتەی خۆی، هیچ رێگەیەکیان نییە جگە لە خۆبەدەستەوەدان. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوژمن وای دەزانی بەرەی مقاوەمە لاوازە، بەڵام بەهەڵەداچوون و ئەم بەرەیە دوژمنی(ئەمریکا-ئیسرائیل) بێدەسەڵات کردووە.