بەپێی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە هێرشەکەی هەینی ڕابردوو بۆ سەر بنکەی شازادە سوڵتان لە سعوودیە، فڕۆکەیەکی سیخوڕی و ڕاداریی گرانبەها و چەندین فڕۆکەی سووتەمەنی گواستنەوە کە بۆ بەردەوامیی جەنگەکە گرنگن، تێکشکاون و زیانیان بەرکەوتووە، لەگەڵ برینداربوونی 12 سەربازی ئەمریکا.
بنکەی شازادە سوڵتان تەنیا 643 کیلۆمەتر لە ئێرانەوە دوورە، ئەمەش وایکردووە ببێتە ئامانجێکی ئاسان بۆ درۆنەکانی ئێران.

ژەنەڕاڵ مەکینزی و کوریلا هەردوو فەرماندەی پێشووی سێنتکۆم دەڵێن، چەندین جار داوامان کرد، ئەم بنکەی شازادە سوڵتان لە سعوودیە با لە نزیکی ئێران نەبێت، بیگوازنەوە بۆ کەناراوەکانی دەریای سوور لە رۆژئاوای سعوودیە، بەڵام ئیدارەی بایدن و ترەمپیش هیچ گوێیان لێ نەگرتین و گرنگییان پێ نەدەدا، بەس گرنگیان دەدا بە چین و زەریای هێمن