جەمال فارس ئەلرووەیعی، باڵیۆزی بەحرێن لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە وڵاتەکەی لەم مانگەدا سەرۆکایەتی خوولی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات، لە لێدوانێکیدا ئاماری نوێی هێرشەکانی ئێرانی خستە روو.
باڵیۆزی بەحرێن رایگەیاند: "بەپێی دوا ئامارەکان، تەنیا بۆ سەر بەحرەین 186مووشەک و 419 درۆن هاوێژراون." ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم ژمارانە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو زۆر لەوە بەرزترن، بۆ نموونە ئیمارات بە هەزاران مووشەک کراوەتە ئامانج و زیانی زۆر گەورەی پێگەیشتووە.
سەبارەت بە شوێنی هێرشەکان، ئەلرووەیعی گوتی ژێرخانی مەدەنی، وێستگەکانی سازگارکردنی ئاو، کۆگاکانی نەوت، دامەزراوە مەدەنییەکان، باڵەخانەکان، هۆتێلەکان و تەنانەت فڕۆکەخانەکانیش کراونەتە ئامانج."