جەنگی ئێران ماوەی مانگێک زیاترە بەردەوامە، بۆردوومانەکانی ئێرانیش بۆ سەر وڵاتانی کەنداو بەهۆی هەبوونی بنکەی ئەمریکا لە وڵاتانە بەردەوامە.

محممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران لە بڵاوکراوەیەک لە تۆڕی ئێکس، مێژووی 50 ساڵی ڕابردوو وەک بیرهێنانەوەیەک دەخاتە ڕوو و دەڵێت ئەم وڵاتانە هەمیشە دژی ئێران وەستاونەتەوە.


٠ ئێستا وڵاتانی کەنداو پەلە دەکەن بۆ هاوکاریکردنی ترەمپ لە جەنگی دژی ئێران، بەڵام لە بەرامبەردا تەنیا "سوکایەتییان بۆ دەمێنێتەوە لەلایەن ترەمپ".

٠ ترەمپ بەم زووانە دەڕوات، بەڵام ئێران بۆ هەمیشە لێرە دەمێنێتەوە.