بە بڕوای شیکەرەوە سیاسیەکان کاتێک دەنووسرێت «بۆ تۆڵەی شەهیدانی هەڵەبجە و سەردەشت»، ئەم مەبەستانەی لە پشتە:
١. نیشاندانی ئێران وەک "پارێزەر"
چونکە هەڵەبجە و سەردەشت (کە دوو شاری کوردنشینی عێراق و ئێرانە) لە کاتی شەڕی هەشت ساڵەی ئەو دوو وڵاتەدا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە کیمیاباران کران. سوپای پاسداران بەم کارە دەیەوێت بڵێت: کە ئێمە ئەو تاوانانەمان لەبیر نەکردووە و ئێستا خاوەنی هێزێکین باشتر دەتوانین "تۆڵە" لە دوژمنان (کە مەبەستیانە بڵێن هاوپەیمانانی بەعس بوون واتە ئیسرائیل و ئەمریکا) بکەینەوە.
٢. شەرعییەت دان بە هێرشەکان
بە بەکارهێنانی ناوی قوربانیانی کیمیاباران، کە ئەوە راستیەکی حاشا هەڵنەگرە هێرشەکانی ئێران بەشێکە لە تۆڵەکردنەوەی گەلانی ناوچەکەو ئەو تاوانانەی بەکرێگیراوەکانیان لە ناوچەکە ئەنجامیانداوە. بۆیە ئێران دەیانەوێت نیشانی بدات کە ئەم موشەکانە بۆ بەرگری لە مەزڵووم و تۆڵەکردنەوەی خوێنی بێتاوانەکانە.
٣. پەیوەستکردنی دوژمنی ئێستا بە دوژمنی ڕابردوو
کۆماری ئیسلامی زۆرجار وڵاتانی ڕۆژئاوا تۆمەتبار دەکات بەوەی کە چەکی کیمیاییان داوە بە سەدام حوسێن.
هەر بۆیە کاتێک لە دژی ئامانجێک موشەک دەوەشێنن و ناوی هەڵەبجەو سەردەشتی لێ دەنووسن، مەبەستیان ئەوەیە بڵێن: "ئەو لایەنەی ئێستا لێی دەدەین، درێژە پێدەری هەمان ئەو هێزانەیە کە لە هەڵەبجە هاوکاری تاوانەکەیان کرد."
٤. جەنگی میدیایی
ئەم وێنانە بە خێرایی لە میدیاکان بڵاو دەبنەوە. ئەمە پەیامێکی "تۆقێنەرە" بۆ نەیارەکانی ئێران کە پەرەپێدانی پیشەسازی موشەکیی خۆیان وەک وەڵامێک بۆ کارەساتەکانی ڕابردوو دەبینن تا جارێکی تر دووبارە نەبنەوە