جام کوردی - عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس نووسی: لێدانی دامەزراوە مەدەنییەکان، لەوانەش ئەو پردانەی کە هێشتا تەواو نەکراون، ئێرانییەکان ناچار ناکات خۆیان بەدەستەوە بدەن.
وتیشی: بەڵکو ئەوە تەنها گوزارشت لە شکست و داڕمانی ئەخلاقیی دوژمنێک دەکات کە لەناو پشێویدا دەژی. هەر پردێک و هەر باڵەخانەیەک کە بڕوخێنرێت، بە بەهێزتر لە جاران بنیات دەنرێتەوە، بەڵام ئەوەی هەرگیز چاک نابێتەوە ئەو زیانەیە کە بەر پێگەی ئەمریکا کەوتووە.