بەیانیی رۆژی هەینی، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، "دووەم فڕۆکەی جەنگیی زۆر پێشکەوتووی F-35ی ئەمریکایی لە ئاسمانی ناوەڕاستی ئێران، لەلایەن سیستمی نوێی بەرگریی پێشکەوتووی ئاسمانیی سوپای پاسدارانەوە تێکشکێنرا."
بە گوتەی سوپای پاسداران، فڕۆکەکە بە تەواوی تێکشکاوە و کەوتووەتە خوارەوە. بە گوتەی سوپا "لە ماوەی 12 کاژێری رابردوودا، ئەمە دووەم فڕۆکەی جەنگییە کە لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی سوپای پاسدارانەوە تێکدەشکێنرێت."
سوپای پاسداران دەشڵێت، بەهۆی پارچە پارچە بوونی فڕۆکەکە هیچ زانیارییەک لەسەر فڕۆکەوانەکە نییە.