جام کوردی - گۆڤاری تایم ئەمریکی لە ژمارەی نوێیدا وێنەیەکی ترەمپی داناوە کە نەخشەیەکی ئێرانه بە دەستەوەیە بە مانشێتی گەورە نووسراوە : 

“شوێنی چوونە دەرەوە لە کوێیە؟”

یادگار عەلی ڕۆژنامەنووس لەمبارەیەوە نووسیویەتی؛ «هەرکەسێک دەیەوێت "کەرایەتیی ستراتیژیی" ببینێت، با سەیری ئەمە بکات، کە وەک گۆڤاری (Time) دەڵێت بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێت بۆ خۆدەربازکردن؛ جارێک بە کورد و جارێک بە ناتۆ و جارێک بە وڵاتانی کەنداو و جارێک بە تورکیا و جارێکیش بە زێلێنسکیی داماو .. دەیەوێت هەر کەسێک بێت تێوەبگلێنێت تەنها بۆ ئەوەی خۆی لێی دەربچێت.

ڕۆژنامەگەریی ڕۆژئاوایش، وەک "گەوجی ناو شایی" دەستیان پێ گرتووە و یاریی پێ دەکەن.»