جام کوردی - دایکی یەکێک لە فڕۆکەوانە ئەمریکییەکانی فڕۆکەی جەنگی جۆری (F-15)، کە لە کاتی هێرشەکاندا بۆ سەر ئێران فڕۆکەکەی پێکراوە و کەوتووەتە خوارەوە، پەیامێکی پڕ لە نیگەرانی بڵاوکردەوە و داوای نزا بۆ کوڕەکەی دەکات

ئەم دایکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی: تکایە ئەمشەو نزا بۆ ئەو دوو فڕۆکەوانە بکەن کە فڕۆکەکانیان لە جۆری ئێف ١٥ بوو و لە ناو خاکی ئێراندا خرانە خوارەوە، یەکێک لە کوڕەکانی من فڕۆکەوانە و تا ئێستا هیچ هەواڵێکم دەربارەی خۆی و یەکەکەی نەیبیستووە.