رۆژی هەینی 3ی نیسان فڕۆکەی جۆری F-15 و فڕۆکەی A-10ی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە دوو رووداوی جیاجیادا لە ئێران کەوتنە خوارەوە.
بە پێی هەواڵێکی CNNی ئەمریکی ئەمە 7 فڕۆکەی ئەو وڵاتەبوون کە لەم شەڕەدا کەوتوونە خوارەوە.
2ی ئازار: 3 فڕۆکەی F-15 لە لایەن بەرگریی ئاسمانی کوەیتەوە خرانە خوارەوە.
12ی ئازار: شەش ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی ئەمریکی بە هۆی کەوتنەخوارەوە فڕۆکەی KC-135 لە عێراق گیانیان لە دەستدا. بە وتەی بەرپرسانی پێنتاگۆن ئەو فڕۆکەیە کە تایبەتە بە گواستنەوەی سووتەمەنی لە کاتی ئەرکێکدا لەگەڵ فڕۆکەیەکی دیکەیان تووشی رووداو بووە و کەوتووەتە خوارەوە.
27ی ئازار: فڕۆکەیەکی ئاسمانی جۆری E-3 Sentry سەر بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە سعودیە لە ئەنجامی هێرشێکی ئێران تێکشکێنرا. باس لەوە دەکرێت فڕۆکەیەکی دیکەی گواستنەوەی سووتەمەنیش لەو هێرشەدا زیانی بەرکەوتووە.
پێشتریش هەواڵی ئەوە بڵاوکرابووەوە کە فڕۆکەیەکی F-35ی ئەمریکی بە پەلە لە بنکەیەکی سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشتبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە کاتی هێرشێک بۆ سەر ئێران و لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی سیستمی بەرگری ئەو وڵاتە زیانی بەرکەوتبوو.