جام کوردی ـ لەترەمپ بپرسە، چیت لە ئێران دەوێ؟

نازانێت وەڵام بداتەوە، خۆشی نازانێ چی دەوێ!

* ئەتەوێ ئێران بڕووخێنی؟

- نەوەڵا…

* بەدیلت بۆ رژێمەکە ئامادەیە؟ وەکو ئەوەی بۆش لە عێراق کردی و ساڵێک پێشتر موعارەزەی بۆ ئامادەکرد…

- نەوەڵا ئامادە نییە..

* ئەتەوێ شەڕ کۆتایی پێ بهێنی؟

- نەوەڵا..

* ئەتەوێ شەڕ درێژە بکێشێ؟

- نەوەڵا…

بۆچی کەنەدا و بەریتانیا و هەموو ئەوروپات والێکرد دژت بێ؟

- ماکرۆن ژنەکەی لێیدەدات..

ئەمەریکای خستووەتە دۆخی گۆشەگیرییەوە، دۆخێکی خوڵقاندووە، ئەمەریکای لە بانگەشەکاری پارێزگاریی کردنەوە لە مافی مرۆڤ کردووەتە وڵاتێک وەکو چەتە لێیبڕوانرێت و تەنها داوای سەرانە دەکات!

خراپی هەڵبژاردن و دیموکراسی ئەوەیە، بونەوەری وا دێنێتە سەر حوکم، مایەی ئەوە نییە جڵەوی عایلەکەی خۆشی لابێت!

دڵشاد ئەنوەر