جام کوردی -  سەید عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، دووپاتی كردەوە كە عێراق وڵاتێكی هەمەچەشنە و كەس ناتوانێت ئیرادەی خۆی بەسەر هەموواندا بسەپێنێت. هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە  ئێران شایانی هەموو پشتیوانی و هاوكاریی ئێمەیە .

ئەمڕۆ شەممە لە وتارێكدا كە لە دیوانی بەغدا بۆ نوخبە سیاسی و كۆمەڵایەتی و حكومییەكان پێشكەشی كرد سەید حەكیم ڕایگەیاند: كە رەچاوكردنی بەرژەوەندییە ناوخۆییەكانی عێراق زۆر گرنگە،هێمای بۆ ئەوەش كرد كە لە نێو ئەو بەرژەوەندیانەدا پشتیوانی و هاوكاریكردنی ئێرانە، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە عێراق سەرەتا دەبێت وەك بنەمای بنەڕەتی لە داڕشتنی سیاسەتدا بمێنێتەوە.

ووتیشی: عێراق دەوڵەتێكی سەربەخۆیە، بڕیارەكانیشی دەبێت سەروەر بن، دوور لە هەر كاریگەرییەكی دەرەكی،سەبارەت بە شایستە دەستوورییەكان و هەڵبژاردنی كاندیدێكی سەرۆكایەتی كۆمار، ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بژاردەی كوردی قبوڵ دەكەین ئەگەر كۆدەنگی لەسەری هەبێت، ئەگەر ناكۆكییەكان بەردەوام بوو، بژاردەی پێشكەشكردنی دوو كاندید پێشنیار كراوە، ئەمەش ڕێگە بە ئەنجومەنی نوێنەران دەدات بڕیاری كۆتایی بدات، لە بەرەی ئەمنیدا، سەید حەكیم ئاماژەی بەوەدا كە بەئامانجكردنی حەشدی شەعبی و هێزە چەكدارەكان بووەتە هۆی كوژرانی نزیكەی 100 شەهید، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق لە دوای ئێران و لوبنان دێت لە ژمارەی قوربانییەكان،ڕوونیشی كردەوە كە لایەنی ئەمریكی پاساو بۆ ئەم لێدانانە دەزانێت كە بانگەشەی ئەوە دەكات شوێنەكانی هەڵدانی مووشەك دەكەنە ئامانج، بەڵام هەڵوێستی فەرمی هەر جۆرە بە ئامانجكردنی هێزە ئەمنییەكان ڕەتدەكاتەوە و ئیدانە دەكات.

جەختیشی لەوە كردەوە : كە پێویستە عێراق گۆڕەپانێك بێت بۆ لێكتێگەیشتن نەك ململانێكان، جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی ڕۆڵی خۆی لە پەیوەندییەكان و پردكردنی دیدگاكانی نێوان لایەنە جیاوازەكان كردەوە.

سەید حەكیم ڕوونی كردەوە : كە عێراق خاوەنی كەشتی نیشتمانی نییە بۆ تێپەڕاندنی گەرووی هورمز، بەڵكو پشت بە بەكرێگرتنی كەشتی دەبەستێت بۆ گواستنەوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە چارەسەرەكە لە هەمەچەشنكردنی ڕێگاكانی هەناردەكردنی نەوتدایە لەبری ئەوەی پشت بە یەك دەرچەی نەوت ببەستێت".

ووتیشی: ئێران شایانی هەموو پشتیوانی و هاوكاریی ئێمەیە لە ڕێگەی پشتیوانی سیاسی، پشتیوانی میدیایی لە ڕێگەی ڕوونكردنەوە و شەرمەزاركردنەوە، پشتیوانی كۆمەڵایەتی لە ڕێگەی ڕێپێوان و كۆنفڕانس و سیمینار و یارمەتی مرۆیی و فریاگوزاری، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەم چوار بوارە ئەوەیە كە چۆن دەتوانین پشتیوانی لە كۆماری ئیسلامی بكەین.