جام کوردی - فەریق عومەر ئەلواعیلی بەرپرسی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند كە هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی سنووریی شەلامچە ئاسایی بووەتەوە.
وائیلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند : هاتوچۆی گەشتیارانی دەروازەی سنووری شەلامچە ئاسایی بووەتەوە.
پێشتریش وائیلی ڕاگرتنی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیارانی لە دەروازەی سنووری شەلامچە ڕاگەیاندبوو، ئەوەش دوای هێرشێك كە تێرمیناڵی سەرنشینانی كردە ئامانج و لە ئەنجامدا گەشتیارێكی عێراقی شەهید بوو و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون، كە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەك لە ناوخۆی ئێران.