جام کوردی - بارەگای خاتەمولئەنبیا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، شەوی رابردوو دووهێلیکۆپتەر و فڕۆکەیەکی گواستنەوەی ئەمریکایان لە باشووری ئیسفەهان کردووەتە ئامانج.
ئیبراهیم زوڵفەقاری وتەبێژی قەرارگەی خاتەموئەنبیا: ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا بۆ رزگارکردنی فڕۆکەوانە بێسەروشوێنەکە شکستی هێناوە و دوو هەلیکۆپتەر و فڕۆکەیەک تێکشکێنراون.
وتەبێژەکە دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی سوپای پاسداران، سوپای کۆماری ئیسلامی، هێزەکانی بەسیج و هێزەکانی پۆلیسی ئێرانەوە لە ناوچەکانی باشووری ئیسفەهان، دوو هەلیکۆپتەری ئەمریکی لە جۆری "بلاک هۆک" و فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی لە جۆری "C-130" کراونەتە ئامانج و تێکشکێنراون.