ویلایەتی ئاماژەی بەوە کردووە کە ژووری فەرماندەیی یەکگرتووی بەرەی مقاوەمە، گەرووی بابولمەندەب بە هەمان گرنگی گەرووی هورمز دەبینێت، ئەمەش نیشانەی فراوانبوونی هاوکێشە ستراتیژییەکانە.

 ویلایەتی هەروەک هۆشداری داوە کە هەر هەڵەیەکی کۆشکی سپی دەرئەنجامی خێرای دەبێت و دەبێتە هۆی پەکخستنی بازرگانیی جیهانی. ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا هێشتا لە جوگرافیای هێز تێنەگەیشتووە.

 لە بەرامبەردا ترەمپ لە پۆستێکدا ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە دەبێتە ڕۆژی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئێران وەک وێستگەکانی وزە و پردەکان.