کۆماری ئیسلامی ئێران زانیاری نوێی دەربارەی مووشەکی "358" بڵاوکردەوە، کە جۆرە مووشەکێکی تێکەڵاوە (Hybrid) و بە تایبەتمەندییە ناوازەکانی سەرنجی ناوەندە سەربازییەکانی جیهانی ڕاکێشاوە.

مووشەکی 358 تەنها چەکێکی ئاسایی نییە، بەڵکو تێکەڵەیەکە لە "درۆن" و "مووشەک" کە بە بێدەنگی و دوور لە چاوی ڕادار، دەبێتە مەترسی بۆ سەر تەکنەلۆژیای سەربازیی ڕۆژئاوا و لە توانایدایە فڕۆکە گەورەکانی وەک F-35 بکاتە ئامانج .