بەهۆی تێکچوونی باری ئەمنی لە دەروازە سنوورییەکان، کاروانەکانی گواستنەوەی چیمەنتۆ بۆ عێراق و ئەفغانستان بە ڕێژەی ٤٠٪ کەمی کردووە.

هۆکارەکەی بڕانی گازی کارگەکان و ناچاربوونیان بۆ بەکارهێنانی "مازووت"، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و لاوازبوونی توانای ڕکابەری لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئەنجومەنی چیمەنتۆ، ئێران لەم مانگەدا نزیکەی ١.٥ ملیۆن تۆن لە پشکی هەناردەی خۆی لە بازاڕەکانی کەنداو و ناوچەکە لەدەستداوە.

چونکە سزاکانی ئەمریکا و کێشەی گواستنەوەی دراو (حەواڵە) لە کاتی جەنگدا، وایکردووە بازرگانانی بیانی پەنا بۆ کڕینی چیمەنتۆی وڵاتانی تر ببەن.

لەم نێوەندەدە بەرپرسانی وەزارەتی پیشەسازی هۆشداری دەدەن کە بەردەوامیی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی "ئیفلیجبوونی هەمیشەیی" ئەو بازاڕە دەرەکییانەی کە ئێران بە ساڵان کاری بۆ کردوون.