بە پێی راپۆرتەکان لە ڕووی هەناردەوە، ئێران نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتی دراوی بیانی لەدەستداوە بەهۆی وەستانی گرێبەستە نێودەوڵەتییەکان و شڵەژانی ڕێڕەوە ئاوییەکان.
بەرپرسانی ئەنجومەنی پۆڵا ڕایانگەیاندووە: نرخی ئاسن و پۆڵا لە بازاڕی ناوخۆدا بەهۆی کەمبوونەوەی خستنەڕوو، نزیکەی ١٥٪ بۆ ٢٠٪ بەرزبووەتەوە.
هاوکات تێچووی چاککردنەوەی ئەو فڕنانەی بەهۆی بڕانی کتوپڕی گاز زیانیان بەرکەوتووە، باری دارایی کارگەکانی قورستر کردووە و بووەتە هۆی وەستانی چەندین هێڵ.
لەلەیەکی ترەوە ئامارە فەرمییەکان نیشانی دەدەن کە لەم مانگەدا پتر لە ٨٠٠ هەزار تۆن پۆڵا کەمتر لە وادەی دیاریکراو گەیشتووەتە دەستی کڕیارانی ناوخۆیی و بیانی.