بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی نەوت ڕایانگەیاندووە: ئەم کردەوە تێکدەرانە زیانی سەدان ملیۆن دۆلارییان لە کەرتە پیشەسازیەکان و ژێرخانی ئابوری داوە، بەڵام تیمی ئەندازیاریی "جیهادی" توانیویانە لە کاتێکی پێوانەییدا زۆربەی هێڵەکان چاکبکەنەوە.
بەرپرسان ئاماژە بەوە دەکەن: ئەم هێرشانە کە بە ئامانجی دروستکردنی ناڕەزایەتی جەماوەری و بڕینی کارەبا و گازی ماڵان ئەنجامدران،
لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە وەک "تیرۆری ئابووری" ناسێنران و جەخت لە وەڵامێکی توند بۆ سەرچاوەی هێرشەکان کراوەتەوە.
سەرەڕای ئەو گوشارانە، وتەبێژی حکومەتی ئێران دووپاتی کردەوە کە "دەمارەکانی وزەی وڵات" هێشتا چالاکن و پیلانی دوژمن بۆ ئیفلیجکردنی ئابووریی ئێران لەم جەنگە ٣٤ ڕۆژەیەدا بە تەواوی تێکشاوە.