بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمریکا بە هاوبەشی ڕژێمی زایۆنیستی، شەڕێکی نامرۆڤانەی بە سەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاند.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی شەڕێکیان لە دژی ئێران دەستپێکرد کە ئامانجەکەی ئەوە بوو لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا کۆتایی بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بێنێت.

نزیکەی چل ڕۆژ بە سەر ئەم شەڕەدا تێپەڕ دەبێت و کۆماری ئیسلامی ئێران بەوپەڕی هێزەوە چۆکی بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی داداوە و موڵەتی ئەوەی نەداوە ئامانجەکانی ئەو دوو ڕژێمە خوێنڕێژە مسۆگەر ببێت.

ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام ڕایانگەیاندووە کە کۆتاییان بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران هێناوە،  ترەمپ ڕۆژانەش ڕاگەیاندووە کە موڵەتی ئەوە نادات ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات. یان بەردەوام باس لەوە دەکات کە ڕەنگە ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی یورانیۆمە پیتێندراوەکەی ئێران جێبەجێ بکات. کۆی وتارەکانی ترەمپ پیشان دەدات کە سەرەڕای بۆردومانی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، تواناکانی ئەم وڵاتە وەک خۆی ماوەتەوە و ئەوەی ئەمریکا بانگەشەی بۆ دەکات دوورە لە ڕاستییەوە. بەدەر لەمەش ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە کە چەکی ئەتۆمی ناوێت و زانستی ئەتۆمیشی بۆ بابەتی ئاشتیخوازانەیە و هیچ هێزێک ناتوانێت ئەو توانایە بە بۆردومان و هێرشکردن لەناوببات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام باسی لەوە کردووە کە توانا مووشەکییەکانی ئێران لەناوچووە. بەڵام جیهان ئەوە دەبینێت کە مووشەکە بەهێزەکانی وەک فەتاح، خەیبەرشکێن، قادر، خوڕەمشار و ...... چۆن خەویان لە چاوی زایۆنیستەکان و ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا زڕاندووە و چۆن بنکە و بارەگا زایۆنیستی و ئەمریکییەکان خاپوور دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی ڕاگەیاندبوو کە کۆی گشتی سیستەمەکانی بەرگریی ئێران لەناوچووە، بەڵام لە ماوەی یەک هەفتەدا جیهان ئەوەی بینی چۆن فڕۆکە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا و درۆنە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە و ڕژێمی زایۆنیستی تێکشکان.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزیشی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز کرد. بەڵام بە پیشاندانی هێز لە لایەن ئێرانەوە، ئێستا کاری بەوە گەیشتووە کە لە ڕێگەی نێوەندگێڕەکانەوە داوای کردنەوەی ئەو ڕێڕەوە ستراتیژییە دەکات.

جیهان شایەتحاڵە و دەبینێت کێ بڕاوەی ئەم شەڕەیە. هەمیشە لە مێژوودا ڕاستییەکان تۆمار دەکرێن و ئەمریکا بە میدیاکانییەوە ناتوانێت ڕاستییەکان بشارێتەوە.