جام کورددی - میوانی ئێرانی لە کەناڵی جەزیرە، پڕۆفیسۆر حەسەن ئەحمەدیان، مامۆستای دیراساتی ڕۆژئاوای ئاسیا لە زانکۆی تاران دەڵێت:
بێئومێدی و ناتوانایی لە تێگەیشتن لەوەی لە پێنج هەفتەی ڕابردوودا ڕوویدا، هەمووی لە یەک تویتدا.!
• نەیتوانی بە زەبری هێز ئێران ملکەچ بکات.
• نەیتوانی ناچاری بکات پانزە داواکارییەکەی قبوڵ بکات.
• دوای ئەوەی بژاردە سەربازییەکانی تاقی کردەوە و بێ ئەنجام بوون، ئێستا هەڕەشەی ئەنجامدانی "تاوانی جەنگ" لە ئێران دەکات، بەو هیوایەی ناچاریان بکات گەرووەکە (تەنگەبەرەکە) بکەنەوە — لە کاتێکدا گەرووەکە کراوەیە، تەنیا بەڕووی کەشتیی دەستدرێژیکاراندا نەبێت.
• هەروەها شایەنی باسە، کە گەرووەکە پێش جەنگەکە بە تەواوی کراوە بوو. ئەوەی لە ڕێگەی هەڵگیرساندنی جەنگەوە هەوڵی بۆ دەدا، بەدەستی نەهێنا و ئێستاش لە ئێران دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی ڕازی بێت دۆخەکە بگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ.
(شکست، کورتکراوەتەوە لە یەک تویتدا)