ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر وێستگەکانی کارەبا و تۆڕی کارەبای ئێران، رایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانیان وەڵامی هاوشێوەیان دەبێت.
بەقایی ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزە چەکدارەکانمان هەر ژێرخانێکی هاوشێوە کە هی ئەمریکا بێت، یان هەر رۆڵێکی لە هێرشکردن بۆ سەر ئێران هەبێت، دەکەنە ئامانج."
ئەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوەیە کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە، ئەگەر ژێرخانی ئێران بکرێتە ئامانج، ئەوا بە هەمان شێوە و لە هەمان ئاستدا وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.