جام کوردی - ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، کە دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئێستادا لەوپەڕی تووڕەییدایە و وەک "سەگێکی هار" تینووی خوێن و جەنگە بەرامبەر بە ئێران.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەریەک لە هێگسێت (وەزیری بەرگری) و مارکۆ ڕووبیۆ (وەزیری دەرەوە) لە چاو هەڵوێستە توندەکانی تڕەمپدا، وەک "کۆتری ئاشتی" دەردەکەون. ئەم لێدوانە نیشانەی ئەوەیە کە بڕیارەکانی تڕەمپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لە هەموو بەرپرسانی تری ئیدارەکەی توندتر و توندڕەوترن.