سێ شەممە، ٧ نیسان ٢٠٢٦، ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ئاسایش، ناڕەزایەتی توندی وڵاتەکەی پیشان دا و جەختی کردەوە کە ئەم لێدوانە بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر ئەوەی "ئەمریکا هەوڵی داوە خۆپیشاندانە هێمنانەکان بگۆڕێت بۆ توندوتیژی و پشێوی و خوێنڕشتن".
لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە کە "پڕچەککردنی گرووپەکان لە خاکی دەوڵەتێکی دیکەدا، پێشێلکردنی راشکاوی پەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بەپێی بڕیارەکانی دادگای دادوەرانی نێودەوڵەتی و بڕیارنامەی ١٣٧٣ـی ئەنجوومەنی ئاسایش، هەر جۆرە پاڵپشتییەکی ماددی و سەربازی بۆ گرووپە توندڕەوەکان وەک پشتیوانیکردنی دەوڵەت بۆ تیرۆر ئەژمار دەکرێت".
ئیروانی داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد "بە توندی سەرکۆنەی ئەم لێدوانە مەترسیدارانە بکات و رێگری بکات لەوەی پشتگوێ بخرێن، نابێت هیچ جۆرە رەفتارێک کە وەک پشتیوانی دەوڵەت بۆ تیرۆر دەردەکەوێت، چاوپۆشی لێ بکرێت".