بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

​ئێمە لە لایەن خوداوە هاتووین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە

​هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی سڤیل و بێتاوانی هەرێمی کوردستانی عێراق بووە هۆی خەم و پەژارەیەکی زۆر. کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی شەریف و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەم ڕووداوە سەرکۆنە دەکات و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان و گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات.

​ئینشاڵڵا، جارێکی دیکە ئاشتی و ئاسایش بەسەر ناوچەکەدا زاڵ دەبێتەوە و خەڵکی ناوچەکە لە سایەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەدا دەتوانن پەیوەندییە باشەکان قووڵتر بکەنەوە و مامەڵە و هاوکارییەکانی نێوانیان پەرە پێ بدەن.

​کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران - هەولێر