لە پەیامێکی بێپێشینە و تونددا، ئیبراهیم زولفەقاری، فەرماندەی سەربازی و وتەبێژی بارەگای خاتم ئەنبیا، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (X)ـەوە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەموو سنوورەکانی دیپلۆماسی تێپەڕاندووە و چوونەتە قۆناغی “بنبڕکردنی سەربازی”.
زولفەقاری لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە قۆناغی گفتوگۆ بە تەواوی کۆتایی هاتووە و دەڵێت: “ئێمە پێنووسەکانی سیاسەتمان شکاند و پێی سەربازەکانمان مێزەکانی دانوستانیان پان کردەوە.” ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بێ ئومێدبوونی تاران لە هەر چەشنە ڕێککەوتنێکی سیاسی لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا.
ئەم فەرماندەیە هۆشدارییەکی توند دەداتە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان و ڕایدەگەیەنێت، کە سەرچاوە نەوتییەکان دەبنە ئامانجی سەرەکییان: “نەوتەکەتان دەبێتە ئێزیدی ئاگری سووتانتان؛ دامەزراوەکانتان دەگۆڕین بۆ مەشخەڵێک کە شەوی شکستی قێزەونتان ڕووناک بکاتەوە.”
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، زولفەقاری داوا لە لایەنی بەرانبەر دەکات مۆبایلەکانیان بە باشی شەحن بکەن بۆ بینینی ئەو دیمەنانەی لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ڕوودەدەن و دەڵێت: “بۆمان ئامادە کردوون، بوومەلەرزەیەک کە بە پێوەری ڕێختەر ناپێورێت، بەڵکو بە ژمارەی تابووتەکانتان دەپێورێت.”