ئێوارەی سێشەممە، ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرس لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوی کردەوە، کە تاران بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە گەرووی ستراتیژیی هورمز بەرانبەر بە "بەڵێنی بەتاڵ" و بێ دەستکەوتی کردەیی بکاتەوە.
سەرچاوە ئێرانییەکە رایگەیاندووە: "ئەگەر دۆخی ئەمنیی ناوچەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت، ئەوا تەنیا گەرووی هورمز بە داخراوی نامێنێتەوە، بەڵکو هاوپەیمانانی ئێران لە ناوچەکەدا گەرووی بابولمەندەبیش دادەخەن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژەی به‌وه‌ش كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر وێستگه‌كانی كاره‌بای ئێران، ئه‌وا ته‌واوی ناوچه‌كه و سعودیه نوقمی تاریكییه‌كی ڕەها ده‌بن