​بەپێی ئەو هەواڵانەی لە تاران بڵاوکراونەتەوە، پاشەکشەی تڕەمپ بە "پاشەکشەیەکی زەلیلانە" وەسف کراوە. میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فشارە بەردەوامەکانی ئێران و خۆڕاگری لە بەرامبەر سزاکاندا، کۆشکی سپی ناچار کردووە مل بۆ بەشێک لە مەرجەکانی ئێران بدات بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەکی ئەگەری.

​چونکە تاران پێی وایە ستراتیژی ئەمریکا بۆ ڕووخانی ئابووری ئێران شکستی هێناوە.

​گۆڕینی لێدوانەکانی تڕەمپیش لە "هەڕەشەی سەربازی" بۆ "داوای گفتوگۆ" وەک نیشانەی لاوازی ئەمریکا لێکدراوەتەوە.

ئێستاش​ ئێران جەخت دەکاتەوە کە تاوەکو سزاکان لانەبرێن و ئەمریکا نەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، هیچ دانوستانێک ئەنجام نادرێت.