بەپێی ئەو هەواڵانەی لە تاران بڵاوکراونەتەوە، پاشەکشەی تڕەمپ بە "پاشەکشەیەکی زەلیلانە" وەسف کراوە. میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فشارە بەردەوامەکانی ئێران و خۆڕاگری لە بەرامبەر سزاکاندا، کۆشکی سپی ناچار کردووە مل بۆ بەشێک لە مەرجەکانی ئێران بدات بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەکی ئەگەری.
چونکە تاران پێی وایە ستراتیژی ئەمریکا بۆ ڕووخانی ئابووری ئێران شکستی هێناوە.
گۆڕینی لێدوانەکانی تڕەمپیش لە "هەڕەشەی سەربازی" بۆ "داوای گفتوگۆ" وەک نیشانەی لاوازی ئەمریکا لێکدراوەتەوە.
ئێستاش ئێران جەخت دەکاتەوە کە تاوەکو سزاکان لانەبرێن و ئەمریکا نەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، هیچ دانوستانێک ئەنجام نادرێت.