نرخی زێڕ ئەمڕۆ زیاتر لە 110 دۆلار بەرزبووەتەوە و بۆ ماوەیەکیش ئۆنسەیەکی بە نزیکەی 4813 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
هەر ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە نزیکەی 4841 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
لە ماوەی 40 رۆژی شەڕی ئێراندا، بەهۆی داخرانی تەنگەی هورمز، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بووە هۆکار بۆ ئەوەی نیگەرانی زۆر سەرهەڵبدات لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، ئەوەش زیانی زۆری لە نرخی زێڕ دا.
لە کاتێکدا پێش شەڕ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتبووە نزیکەی 5274 دۆلار، کەچی لەدوای تەشەنەکردنی شەڕ، نرخی زێڕ بەردەوام بوو لە دابەزین و تاوەکو ئێستا ئەو ئاستەی بەخۆیەوە نەبینیوەتەوە.
 
لە 29ی مانگی 1ی ئەم ساڵ نرخی زێڕ خۆی نزیک کردەوە لە 5600 دۆلار کە بەرزترین ئاستی مێژوویی نرخی کانزای زەردە.