بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسان، بە نێوەندگیریی پاکستان، ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران بۆ دوو هەفتە راگەیەندرا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ھیوادارم هەموو لایەنەکان بە نیەتێکی پاکەوە پابەندی ئەم بەڵێنە بن و کار بکەن بۆ ئاشتییەکی بەردەوام کە سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە تەواوی ناوچەکەدا بچەسپێنێت”.
بەپێی ئاگربەستەکە، ئەمریکا و ئێران و ئیسرائیل هێرشەکانیان بۆ سەر یەکدی رادەگرن لەو دوو هەفتەیەدا و پێویستە ئێرانیش تەنگەی هورمز بۆ کەشتییەکان بکاتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: “دەستخۆشیمان بۆ ھەوڵەکانی ھەموو ئەو لایەنانە ھەیە کە بەشداربوون لە ئاسانکاری بۆ ئەم ئاگربەستە”.