بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، شەوی ڕابردوو لە چارەکی ٨ی جامی جیهانی یانەکان ئینتەرمیامی لەلایەن
پاڵەوانی ئەوروپا دوورخرایەوە و مێسی نەیتوانی هیچ شتێکی تایبەت بکات.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ
سەبارەت بە ئاستی مێسی و ئەم یارییە ڕایگەیاند: نەخێر، باسی شکستی ئینتەر میامی مەکەن
وەک ئەوەی هەڵەی مێسی بێت. مێسی نەدۆڕا، بەڵام ئینتەری میامی دۆڕا. ئەم تیپەت بینی؟
مێسی لەنێو پەیکەرەکاندا یاری دەکات، نەک لەگەڵ هاوڕێکانی. ئەگەر لە تیپێکی گونجاو
بوایە، لە پاریس، مانچستەر، یان هەر تیپێکی گەورەی دیکه، ئەوا شێرێکی بەهێزت دەبینی./.