بەپێی شیکردنەوەکانی مامۆستا ئیسماعیل حەمەڕەحیم، کە لە گفتوگۆیدا لەگەڵ پەیامنێری جام کوردی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرسی کردنەوەی گەرووی هورمزدا دوو دەستکەوتی گەورەی ستراتیژیی بەدەستهێناوە کە نەخشەی هێز لە ناوچەکەدا دەگۆڕێت.
١. کۆتاییهاتن بە هەژموونی سەد ساڵەی دۆلار
یەکێک لە دیارترین دەستکەوتەکانی ئێران، چونکە ئەم جەنگە بووە هۆکاری شکاندنی قۆرخی دۆلاری ئەمریکی لە بازرگانی نەوتدا.
کە لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا، دۆلار تەنها دراوی باڵادەست بووە بۆ کڕین و فرۆشتنی وزە لە گەرووی هورمزدا، بەڵام ئێستا:
ئێران سیستەمی مامەڵەی گۆڕیوە و چیتر دۆلار بەکارناهێنێت.
بۆیە بە بڕوای ئەو شیکەرەوە سیاسیەبەکارھێنانی یوانی چینی وەک جێگرەوەیەک بۆ دۆلار، گورزێکی کوشندەیە لە ئابووری سیاسی ئەمریکا و کۆتاییهێنانە بەو باڵادەستییە داراییەی کە واشنتۆن بۆ ماوەی سەدەیەک پەیڕەوی دەکرد.
٢. وەرگرتنی باج و گومرگ لە گەرووی هورمز
لە ڕووی سەروەریی دەریاییەوە، گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی ڕوویداوە.
پێشتر هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمزدا بە شێوەیەکی "بێبەرامبەر" (Free) بووەو هیچ وڵاتێک ناچار نەبوو باج بدات. بەڵام لەمەودوا:
کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی بەو هاتوچۆ بێبەرامبەرە هێناوە.
هەر کەشتییەک لە هەر وڵاتێکەوە بیەوێت لەو گەرووە تێپەڕێت، دەبێت باج و گومرگ بە ئێران بدات، ئەمەش وەک سەرکەوتنێکی گەورەی سەروەریی بۆ تاران هەژمار دەکرێت.
لە بەشێکی تری گفتوگۆکەدا ئیسماعیل حەمەڕەحیم ئاماژە بەوە دەکات کە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، لە قۆناغی پاشەکشەیەکی گەورەدایە. ئەم پاشەکشەیەی واشنتۆن تەنها کشانەوەیەکی سەربازی نییە، بەڵکو شکستی متمانەیە لەلای هاوپەیمانەکانی:
بۆیە لە ئێستادا ئەمریکا لەبەردەم وڵاتانی عەرەبیدا پێگەی خۆی لەدەستداوە، چونکە نەیویستووە یان نەیتوانیوە پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانیان بکات.
هاوکات هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ناتۆ دووچاری زەرەر و زیانێکی زۆر بوونەتەوە. ئێستا وڵاتانی ئەوروپا بە چاوێکی جیاواز دەڕواننە واشنتۆن و پێیان وایە ئەمریکا چیتر ئەو هێزە نییە کە ڕێزی لێ بگیرێت یان پشتی پێ ببەسترێت.