جام کوردی - عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند: جیھان چاوەڕوانە ببێنێت ئایا ئەمریکا بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات یان نا!

عێراقچی وتیشی: مەرجەکانی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕوون و ڕاشکاوە: ئەمریکا دەبێت یەکێک لەم دووانە هەڵبژێرێت؛ یان ئاگربەست، یان بەردەوامبوونی شەڕ لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە؛ کۆکردنەوەی ئەم دووانە پێکەوە مەحاڵە.

زیاتر وتی: جیھان چاودێری کۆمەڵکوژییەکانی لوبنان دەکات. ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکادایە و جیهانی چاوەڕوانە ببێنێت ئایا ئەم وڵاتە وەفای بۆ بەڵێنەکانی دەبێت یان نا.