میر ئەکرەمی نیا، وتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند، لە بارودۆخی ئاگربەستدا هیچ متمانەیەکیان بە دوژمن نییە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەمریکا.

وتیشی: “ئەمریکییەکان بەتایبەتیش ترەمپ، سەلماندوویانە کە بە هیچ شێوەیەک جێگەی متمانە نین؛ بۆیە دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە و گوێمان لە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە” بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێشتر ئەمریکا “لە دوو خولی دانوستانەکاندا نیشانی دا کە جێگەی متمانە نییە، بەڵام بە سەرنجدان بەو گورزانەی کە بەریکەوتووە، هیوادارین بێتەوە سەر هۆش و ژیری خۆی”.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەینێ ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەست بە دانوستانەکانیان بکەن.