بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، هێرشبەری یانەی نەسر سعوودیە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
کەناڵی یوتیوبی یانەکە ڕایگەیاند: من کەسێک نیم کە بە شێوەیەکی ستاندارد بیر بکەمەوە.
من لە یاریزانانی دیکەی تۆپی پێ باشتر نیم، بەڵام شێوازی بیرکردنەوەم جیاوازە. ڕاستگۆبم،
ڕاهێنەرایەتی بۆ من گونجاو نییە. بەلایەنی کەمەوە لە پێنج و دە یان تەنانەت بیست
ساڵی داهاتوودا نا.
ناوبراو وتیشی:
بێگومان هیچ شتێک لە ژیاندا دڵنیا نییە و هەموو شتێک دەگۆڕێت. من تەنیا بۆ یاری تۆپی
پێ نەهاتووم بۆ سعوودیە. دەمەوێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینم لە گۆڕانکارییەکانی ئەم وڵاتە
و بەشێک بم لە گۆڕانکارییەکانی. بەڵێ، من پورتوگاڵیم بەڵام ئێستا هەست دەکەم بەشێک
لە سعوودیەم./.