بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئینتەر میامی دوای ئاستێکی بەرچاو لە قۆناغی گرووپەکاندا، ڕۆژی یەکشەممە لە قۆناخی 8 بە ئەنجامی 4-0 بەرامبەر پاریس سانجێرمان دۆڕا و ماڵئاوایی لە جامی جیهانی یانەکانی 2025 کرد.

دەیڤد بێکهام، یەکێک لە خاوەنەکانی ئینتەرمیامی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند: گەشتەکەمان لە جامی جیهانی یانەکان کۆتایی پێهات. من زۆر شانازی بە یاریزانەکان، ستافی تەکنیکی و هاندەران دەکەم بۆ ئەو دەستکەوتە مەزنانەی کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەدەستمان هێناوە. ئێمە نیشانی جیهانماندا کە یانەی میامی توانایەکی زۆری هەیە لە بەرزترین ئاست و بەرامبەر باشترین یانەکان. پیرۆزبایی و هیوای باشترین بۆ پاریس سان جێرمان دەخوازم!./.