ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان کە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی دەکات، داهاتی هەفتەی ڕابردووی بڵاوکردەوە.
بە پێی ماڵەپەڕەکە، داهاتی هەفتەی ڕابردوو 7 ملیار و 890 ملیۆن و 669 هەزار و 413 دینار بووە کە 79%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 21%یشی بەشێوەی چەک بووە.
بەراورد بە هەفتەی پێشتر، داهاتی سلێمانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە کە داهاتەکەی 16 ملیار و 572 ملیۆن و 861 هەزار دینار بووە.