وتیشی ئەمریکا باس لەوە دەکات کە توانیویەتی "گەرووی هورمز بکاتەوە"، بەڵام ئەم ڕاگەیاندنکارە ئەو پرسە دەخاتە ژێر پرسیارەوە و دەڵێت:
"بانگەشەی کردنەوەی گەرووی هورمز بە نیشانەی سەرکەوتن بۆ ئەمریکا دانانرێت، چونکە لە بنەڕەتدا گەرووەکە کراوە بووە و دانەخرابوو."
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا لەم ململانێیەدا کێ براوەیە، عومەر مستەفا ڕایگەیاند کە ئەو جەنگ و فشارانەی هەن تەنها پەیوەست نین بە پرسی تەکنیکیی کردنەوە یان داخستنی گەرووەکە، بەڵکو فەلسەفەیەکی سیاسی و سەربازیی قووڵتری لەپشتە.
ناوبراو ڕاشکاوانە هەڵوێستی خۆی دەربڕی و وتی:
"من تاوەکو ئێستا لەم حاڵەت و ململانێیەدا، ئێران بە سەرکەوتوو و براوە دەزانم."
بەپێی دیدگای ئەم ڕاگەیاندنکارە، فشارەکانی ئێران لە ناوچەکەدا کاریگەری خۆیان هەبووە و ئەو وێنایەی ئەمریکا دەیەوێت وەک سەرکەوتن نیشانی بدات، لە واقیعدا گۆڕانکارییەکی جەوهەری نییە، چونکە پێگەی ئێران لە بەرامبەر جووڵە و فشارە نێودەوڵەتییەکاندا بە بەهێزی ماوەتەوە.