بڕیارە ئەمڕۆ شاندی باڵای ئەمریکا و ئێران لە پاکستان کۆببنەوە، هەرچەندە داواکارییەکانی واشنتن و تاران لە یەکترەوە دوورن و هەریەکەیان مەرجی قورسیان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی هەیە بەڵام پاکستان. سوپای پاکستان بە چڕی ناوچەی سووری کۆنترۆڵ کردووە بۆ پاراستنی گیانی دیپلۆماتکاران، چونکە ئەم دانوستانە بە تەنیا دەرفەت بۆ ڕێگریکردن لە جەنگێکی گشتگیر دەبینرێت.

بەرپرسانی ئەمنیی پاکستان ڕایانگەیاندووە، تەواوی هێزەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و ناوچەی سووری ئیسلام ئاباد بە ڕووی هاتوچۆی گشتیدا داخراوە تاوەکو پڕۆسەی دانوستانەکان بە سەلامەتی بەڕێوە بچێت.

ئێستا هەردوو شاندی باڵای ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە پاکستان، چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوو گفتوگۆکان دەستپێبکەن. 

جەنگی ئەمریکا و ئێران لە 28-2-2026 دەستیپێکرد و بووە هۆی زیانێکی گەورەی ئابووری و مرۆیی لە ناوچەکەدا.